|
|
139 كورد
به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا دادگایی ده‌كرێن
شایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه كه
نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرابكات به(هه‌واڵ)ی راگه‌یاند كه له‌كۆی ئه‌و
(432) كه‌سه‌ی ناویان هاتووه بۆ دادگاییكردن به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان
له پرۆسه‌ی ئه‌نفال (139) كه‌سیان موسته‌شارو كۆنه‌جاشی ئامر مه‌فره‌زه‌و
ئامر سرییه‌ی به‌ره‌گه‌ز كوردن، سه‌باره‌ت به‌و زانیاریانه (هه‌واڵ) له
په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ (مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره) نوێنه‌ری ناوه‌ندی
چاك بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی كۆنه‌جاشه ئه‌نفالچییه‌كان ئه‌ویش
هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌و وتی: (139) موسته‌شارو كۆنه‌جاشی ئامر
مه‌فره‌زه‌و ئامر سرییه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له‌تاوانی
جینۆسایدكردنی كورد (ئه‌نفال) په‌لكێشی دادگای تایبه‌ت به‌و تاوانه
ده‌كرێن .
|
Copyright © 2007 |