یان سوڵتان و کیمیایی
یان سە‌رشۆڕبە‌ تاماویی


دڵسۆز حه‌مه

هە‌ر دوای 45 رۆژ لە‌ دە‌رچونی بڕیاری لە‌ سێدارە‌دانی سە‌دام حوسە‌ین هە‌مو بینیمان کە‌ چۆن نوری ئەلمالیکی لە‌بە‌ردە‌م شاشە‌ی تە‌لە‌فیزیۆنە‌کاندا بە‌ شکۆی سە‌رکە‌وتنێکی مێژوییە‌وە‌ ئیمزای لە‌سە‌ر بڕیاری لە‌سێدارە‌دانی ئە‌و دیکتاتۆرە‌ دڕندە‌یە‌ کرد کە‌ ترسناکترین پانتایی دڕندایە‌تی ئە‌و بە‌ر ئینسانی کورد کە‌وت ،لە‌ کاتێکدا سە‌رۆک تالە‌بانی بە‌ هە‌ق و ناهە‌ق لەهەر بۆنە‌یە‌کدا دوپاتی ئە‌وە‌ی دە‌کردە‌وە‌ کە‌ ئە‌و هە‌رگیز ئیمزا ناکات لە‌سە‌ر بڕیاری لە‌ سێدارە‌دانی ئە‌و دیکتاتۆرە‌ ترسناکە‌ی کە‌ بونیادی سایکۆلۆژی وفیزیکی و ئینسانی و تە‌نانە‌ت ئارکۆلۆژی کۆمە‌ڵگای کوردی بۆ چە‌ندان نە‌وە‌ی داهاتو وێران وخاپور کرد ، کە‌ لە‌ ئۆپە‌راسیۆنی ئە‌نفالدا گە‌یشتە‌ ئە‌وپە‌ڕی دڕندە‌یی و وە‌حشیگە‌ری ،گە‌ر تاڵە‌بانی بە‌و تە‌سریحانە‌ وێنە‌ی مۆدێرنبون و هە‌ڵوێستی ئایدۆلۆژی و ئینسانی خۆی لە‌ هە‌مبە‌ر سزای سێدارە‌دان بە‌ دونیای دە‌رە‌وە‌ نیشان دە‌دات ،ئە‌وا دە‌بو هە‌مانکات لە‌ بیری بوا کە‌ کە‌سانی وە‌کو سە‌دام حوسە‌ین وپۆلپۆت و هیتلە‌ر وپینۆشیە‌ و ستالین ،لە‌و دیاردە‌ مێژوییی وهە‌ڵکە‌وتە‌ ودە‌گمە‌نانە‌ن کە‌ ناکرێت لە‌ دە‌رە‌وە‌ی کۆنتێکستی گشتی مێژوییدا بیانخوێنینە‌وە‌و دایانبڕین لە‌و هە‌مو تاوان و مە‌ینە‌تی و وێرانە‌کاریانە‌ی بە‌رهە‌مە‌میان هۆناوە‌ ،جێگای سە‌رسوڕمان وپرسیارێکی زۆر گە‌روە‌یە‌ کە‌ چۆن سە‌رکردایە‌تی ئێمە‌ لەهە‌مبە‌ر،کێشە‌یە‌کی وەها یاسایی و مێژویی وسیمبۆلیکی ولە‌ ساتە‌وە‌ختی وە‌رچە‌رخانی مێژویی وەهادا ،ئاوا هە‌ڵسوکە‌وت بکە‌ن و وەها بیر بکە‌نە‌وە‌ ،مامە‌ڵە‌کردن و موزایە‌دە‌ی سیاسی بە‌ خوێنی ژن ومنداڵی ئە‌نفالە‌وە‌ ، راگرتنی دڵی هە‌رکە‌سێک ولایە‌نێک لە‌سە‌ر حیسابی دڵی هە‌پرون وویژدانی شە‌قار و کە‌رامە‌تی شکێنراوی میللە‌تێک لە‌ شکستێکی سیاسی ولاوازی خیتابی سیاسی کوردی ولاوازی یادە‌وە‌ری مێژویی وئینسانیمان بە‌ولاوە‌ چیتر نیە‌ ،کە‌ لە‌دواجاردا هە‌مو ئە‌و پێکهاتە‌ لاوازانە‌ دە‌بنە‌ فاکتە‌ری دۆڕان ولە‌دە‌ستدان و پاشە‌کشە‌ی سیاسی وە‌کو ئە‌مڕۆکە‌ دە‌یبینین ،چرکە‌ لە‌دوای چرکە‌ ،خیتابی سیاسی کوردی بە‌رجە‌ستە‌ بو لە‌ پێکهاتە‌یە‌کی پە‌رشوبڵاوی پڕ لە‌ ململانێی وبێسە‌رە‌و بە‌رە‌یی و بێپلان وبێ ستراتیژ ،کە‌ ئە‌گە‌ر خاوە‌نی گە‌ورە‌ترین کێشە‌ی ئینسانیش بین ،ئە‌وا لە‌ بێخاوە‌نی ونە‌بونی خیتابی جددی وسیاسیدا حورمە‌تی شهەید وقوربانیە‌کانیشمان ناگیرێت ،عە‌رە‌بە‌کان هە‌ڵە‌یە‌کی زۆر گە‌ورە‌ دە‌کە‌ن ،کە‌ هە‌میشە‌ کورد بە‌ جولە‌کە‌ وکوردستان بە‌ ئیسرائیل بە‌راورد دە‌کە‌ن ،بە‌ ڕاستی غە‌درێکی گە‌ورە‌ لە‌ ئیسرائیل و حکومە‌تە‌کە‌ی دە‌کە‌ن ،ئە‌وان لە‌بە‌ر ڕوفاتی دو سە‌ربازی ئیسرائیلی جە‌نگێکی خوێناویان لە‌گە‌ڵ لوبنان وعە‌رە‌ب بە‌رپاکرد ،هە‌مو پاڕانە‌وە‌کانی دونیا وئە‌مە‌ریکاشیان بهەە‌ند وە‌رنە‌گرت ،لە‌ سە‌ردە‌می (حایم وایزمە‌ن ) و (تیۆدۆر هرتزل)ە‌وە‌ تا ئە‌مساتە‌وە‌ختە‌ ،ئە‌وان پارە‌ وپول ودە‌سە‌ڵاتی ماددی وبە‌شە‌ری خۆیان خستۆتە‌ پێناوی دە‌وڵە‌تی ئیسرائیل وڕاگرتنی ئە‌و دە‌وڵە‌تە‌ ،لە‌ کاتێکدا ئێمە‌ تە‌واو پێچە‌وانە‌ی ئە‌مە‌ دە‌ژین ، دە‌وڵە‌ت و دە‌سە‌ڵات و بە‌دە‌سکە‌وتنی هە‌ر پێگە‌یە‌کی سیاسی و وە‌زیفی ڕاستە‌وخۆ مانای وە‌دە‌ستخستن وکۆکردنە‌وە‌ی پارە‌ وپول وئیمتیازات بۆ خۆی ونزیکە‌کان ،بە‌مانای بە‌کارهۆنانی دە‌سە‌لات بۆ دە‌سخستنی پارە‌وپول ،لە‌ فە‌رمانبە‌رێکی ئە‌وقافە‌وە‌ دە‌یبینین هە‌تا پارلە‌مانتار ووە‌زیروگە‌ورە‌کانی دی ،(ئیسرائیل) لە‌سە‌ر ئاستی دە‌رە‌وە‌ و دونیا بێبڕانە‌وە‌ کار بۆ زیندوڕاگرتنی کارە‌ساتە‌کانی (هۆلۆکۆست ) دە‌کە‌ن ،ئە‌و یادە‌وە‌ریە‌ لای ئە‌وان هۆڵی سورە‌ وبە‌زاندنی دە‌یان نوسە‌ر وڕۆژنامە‌نوس وتە‌نانە‌ت مامۆستای زانکۆ وخە‌ڵکی ناوداری سیاسی وپۆستی گرنگی نێودە‌وڵە‌تیی توشی کێشە‌ی گە‌ورە‌ کردوە‌ ،هۆندە‌ی مویە‌ک نە‌رمی ولێبوردە‌یی وخە‌مساردی نانوێنن لهەە‌مبە‌ر ئە‌و کارە‌ساتە‌ی کە‌ وولاتی خۆیان لە‌سە‌ر بیناکرد ، ڕای ئێمە‌ هە‌رچیە‌ک بێت لە‌سە‌ر هە‌ڵسوکە‌وتە‌کانی ئیسرائیل ،دە‌مانخاتە‌ بە‌ردە‌م ئە‌و ڕاستیە‌ی کە‌ بە‌شێکی گە‌ورە‌ی هۆزو ووزە‌ی کۆمە‌ڵگایە‌ک ئە‌گە‌ر هە‌موی نە‌ڵێین ،لە‌ بە‌رزڕاگرتنی مە‌سە‌لە‌کە‌ی وڕە‌وایی دان بە‌ کێشە‌کە‌یدایە‌ ،دانانی هۆڵی سور لە‌ خیتابی سیاسیدا ،هە‌بونی متمانە‌ وحورمە‌تە‌ بۆ کە‌رامە‌ت وژیان ومێژوی قوربانی ومە‌ینە‌تیە‌کانی میللە‌تی خۆی نە‌ک ،موزایە‌دە‌کردن پێیانە‌وە‌ ،ئیسرائیل بە‌و فاکتە‌رانە توانیویە‌تی بینای دیموکراسی وخیتابێکی کۆمە‌ڵایە‌تی وسیاسی هۆندە‌ پە‌کپارچە‌ بینا بکات کە‌‌ دە‌رە‌قە‌تی ئە‌و هە‌مو دە‌وڵە‌تە‌ عە‌رە‌بیە‌ فسفسپاڵە‌وانانە‌ دێت کە‌ نە‌ک هە‌ر خیتابی یە‌کگرتویان نیە‌ ،بە‌ڵکو گە‌ندە‌ڵی دە‌سە‌ڵات و قۆرغکردنی تە‌واوی دە‌سە‌ڵات وپارە‌وپول وسامانی خە‌یاڵی لە‌دە‌ستی کە‌مینە‌یە‌کی مشە‌خۆردا دە‌یان گرفتی گە‌ورە‌ی سیاسی وئابوری وکۆمە‌ڵایە‌تی وفە‌رهە‌نگی‌ بە‌رهە‌مهۆناوە‌ کە‌‌ هە‌ژاریو توندڕە‌وی وئیسلامی سیاسی یە‌ک لە‌وانە‌ کە‌ دە‌سە‌ڵاتی ئێمە‌ زیاتر لە‌م مۆدێلە‌ دە‌چێت ،بەهە‌رحال‌ ،ئە‌گە‌ر(نوری ئەلمالیکی) بە‌پشتیوانی سە‌رە‌کی کورد گە‌شتە‌ دە‌سە‌ڵات ،ئە‌وا لە‌یە‌کە‌م هە‌نگاودا تۆڵە‌ی مێژویی شیعە‌کانی لە‌ سە‌دام حوسە‌ین کردە‌وە‌ ،لە‌ هە‌مبە‌ر تاوانی دوجە‌یل وکوشتنی 148قوربانیدا ،لە‌بە‌رچاوی هە‌مو دونیا ولە‌داوساتە‌کانی پڕۆسە‌ی لە‌سێدارە‌داندا بینیمان کە‌ چۆن بە‌ڕاستە‌وخۆ تۆڵە‌ی خۆیان کردە‌وە‌ لە‌دە‌رە‌وە‌ی بیناکە‌ش تە‌رمە‌کە‌یان بە‌ هوتافلێدان(منێور‌ە یا شیعە حیدر ) ڕە‌وانە‌کرد ، کە‌یە‌ک لە‌م پارێزەی داواکاری گشتی( منقژ ال فرعون )بو!! ،پرۆسە‌ی ئیعیدامکردنی سە‌دام هە‌ر زو بە‌ڕێوە‌چو تە‌نها 45ڕۆژ دوای بڕیارە‌کە ، چونکە‌ شیعە‌کان لە‌وە‌ تێدە‌گە‌ن کە‌ ڕوداوە‌کان خێرا تێدە‌پە‌ڕێت وعێراق لە‌بە‌ردە‌م هە‌مو ئە‌گە‌ر وپێشهات وگۆڕانێکدایە‌ ،هێشتا دە‌ستی ووڵاتانی عە‌رە‌ب نە‌گە‌شتبوە‌ قوڵایی ژیانی سیاسی عێراق وە‌کو ئێستا ،لە‌دە‌ستنە‌دانی فرسە‌تێکی مێژویی ویاسایی وسیمبۆلیکی لە‌وجۆرە‌ لە‌ ڕوی مە‌عنە‌ویە‌وە‌ بۆ هۆزە‌ شیعە‌کان زۆرگرنگ بو، بە‌ڵام هە‌ر ئە‌و هۆزە‌ لە‌مڕۆداوشە‌خسی مالیکی خۆی ڕیگری دە‌خاتە‌ بە‌ردە‌م بە‌جێگە‌یاندنی حوکمی تاوانبارانی ئە‌نفالە‌وە‌ ،کە‌ قورسایی ئینسانی وپانتایی تراژیدی هیچ ڕوداوێک لە‌و ڕوداوانە‌ی تاوانبارانی پێ دادگایی کرا ناگاتە‌ قوڵایی برین وخوێنی ئە‌نفالە‌کان ،مالکی پە‌کخستنی مادە‌ی( 140 )وە‌ دە‌ستی پێکرد ،تا ڕە‌دونانی پێشمە‌رگە‌ لە‌ناوچە‌ دابڕاوە‌کان کە‌ زیاتر نامە‌ی چاوشکانی پێشمە‌رگە‌ وگرتنی نە‌بزی خۆڕاگری حکومە‌تی هە‌رێم بو ،تا هە‌ڕە‌شە‌ی کە‌مکردنە‌وە‌ی بودجە‌ی هە‌رێم وکێشە‌ی یاسای نە‌وت وغاز ، خیتابی ئاشکرای ئە‌و بچوککردنە‌وە‌ و شکانی وێنە‌ی حکومە‌تی هە‌رێم وهێنانە‌وە‌یە‌تی بۆژێر ڕکێفی دە‌وڵە‌تی سە‌نتە‌ر،عێراقی عە‌رە‌بی ، ،کە‌ لە‌دواجاردا بە‌ ڕاگرتن ودە‌ستێوە‌ردانی گرنگترین دادگایی میژویی لە‌ مێژوی هاوچە‌رخدا کۆتایی هات،ڕاگرتنی لە‌ سێدارە‌دان وبە‌سزاگە‌یاندنی سوڵتان هاشم کە‌ هە‌مو بینیمان چۆن بە‌ شانازیە‌وە‌ داکۆکی دە‌کرد لە‌ کوشتن وزیندە‌بەچالکردن وڕە‌زیلکردنی سە‌دان هە‌زار ژن ومنداڵ وپیاوی بێتاوان لە‌ دڕندە‌ترین ونامرۆڤانە‌ترین وخوێناویترین پرۆسە‌دا ،بینیمان کە‌ چۆن نکوڵی نە‌دە‌کرد لە‌ چاوشکێن وبێنرخکردنی ژیان وخاکی ئینسانی کورد ،تاوانە‌کان بە‌ جۆرێک ساغبونە‌تە‌وە‌ 6جار حوکمی لە‌ سێدارە‌دانی بە‌سە‌ردا دراوە‌ ، نامە‌کە‌ی مالیکی و خیتابی عروبە‌و قۆرغی دە‌سە‌ڵات و رازیکردنی دڵی سونە‌و بە‌عسیە‌کان ئە‌و نامە‌ ئاشکرایە‌یە‌ کە‌ مالیکی بە‌ناو خوێن و فرمێسک و دوکە‌ڵی سوتانی هە‌زاران منداڵی ئە‌نفالدا ڕە‌وانە‌ی دە‌کات و، کە‌رامە‌تی ئێمە‌ دە‌خاتە‌ ژێر پێیان ، بە‌ڵام ئایا پرسیارە‌کە‌ لە‌سە‌رکردایە‌تی کورد ئە‌مە‌یە‌ ،کە‌ هە‌میشە‌ بە‌ (ئیسرائیل)مان دە‌شوبهێنن ، لە‌ئاستی ئە‌کگرتویی و ئاگایی ویە‌کخیتابی ئێوە‌دا مالکی دە‌یتوانی هۆندە‌ پێ ڕاکێشێت تا ڕادە‌ی موزایە‌دە‌کردن بە‌کە‌رامە‌تی نە‌تە‌وە‌ییمانە‌وە‌؟؟،یان ئێوە‌ دادگایی ئە‌نفال وکێشە‌ی ئە‌نفال بە‌ مە‌سە‌لە‌یە‌کی نە‌تە‌وە‌یی تە‌ماشا ناکە‌ن ؟؟،دوساڵە‌ ئە‌وجانە‌وە‌رانە‌ حوکمدراون بۆچی جێبە‌چی نە‌بوە‌ ؟؟ڕاگرتنی سزاکانی ئە‌وانە‌ ئە‌گە‌ر سە‌رە‌تایە‌ک بێت بۆ ڕزگارکردنیان لە‌ پە‌تی سێدارە‌ مانای ئابڕوچونێکی مێژویی بۆ سە‌رکردە‌کانمان لە‌پێشە‌وە‌ ئینجا ئینسانی کورد بە‌دوایدا ، هە‌رلێپرسراوێک بە‌تە‌نگ ئابڕوی خۆیە‌وە‌ دێت دە‌بێت هە‌ڵوێست لە‌ بە‌زاندنی ئە‌و هۆڵە‌ سورە‌ وە‌ربگرێت .

 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008