کە‌شتیە‌ک لە‌ناوە‌ندی گێژە‌ندا

دڵسۆز حه‌مه


ئە‌م هە‌فتانە‌ی دوایی کێشە‌کانی یە‌کێتی لە‌ هە‌ردو ئاستی ناوخۆی خۆیان وئاستی ئە‌و هێز وگروپانە‌ی لە‌دە‌ورودامێنیدا دە‌سوڕێنە‌وە‌ ،گە‌یشتە‌ قۆناغی دە‌نگهە‌ڵبڕین وپێکدا هە‌ڵپژان ،گە‌یشتە‌ قۆناغی بە‌دە‌نگهاتنی مە‌کتە‌بی سیاسی ودە‌رکردنی بە‌یاننامە‌و توڕە‌بونی سکرتێری گشتی کە‌ سە‌رقاڵترین فیگە‌ری سیاسیە‌ نە‌ک هە‌ر لە‌ کوردستاندا ،بە‌ڵکو لە‌سە‌رئاستی عێراقیشدا ،ڕە‌نگە‌ هە‌ڵوە‌شانە‌وە‌وتێکشکان وکە‌وتنە‌قە‌یرانی هە‌ر هێزێکی سیاسی ئە‌مڕۆ لە‌ کوردستاندا ،بە‌تایبە‌تی هێزێکی وە‌کو یە‌کێتی کە‌ یە‌کێکە‌ لە‌ودوو زلهێزە‌ سە‌رە‌کیە‌ی کە‌ سیستە‌می سیاسی ودە‌زگاکانی دە‌سە‌ڵات لە‌ کوردستاندا پێکدە‌هێنن وبە‌ڕێوە‌ی دە‌بە‌ن و تە‌نها ئە‌وە‌ کە‌ پارسە‌نگ ومونافیسی هێزە‌کە‌ی تریانە‌ لە‌مساتە‌وە‌ختە‌ مێژوییە‌دا ،نە‌خۆشکە‌وتن و لاوازبونی هە‌ریە‌ک لە‌وانە‌ مە‌ترسی ڕاستە‌وخۆیە‌ لە‌سە‌ر ڕاگرتنی هاوسە‌نگی وئە‌و سە‌قامگیریە‌ سیاسی وئە‌منیە‌ی کە‌ بە‌ شێوە‌یە‌ک لە‌ شێوە‌کان لە‌ کوردستاندا بە‌رقە‌رارە ،لە‌کاتێکدا ئێمە‌ لە‌سایە‌ی سیستە‌م و شێوازێکی دیموکراسی وەها سە‌قامگیر وکراوە‌دا ناژین کە،ڕاستە‌وخۆ سندوقە‌کانی دە‌نگدان ‌غیابی ئە‌و هێزە‌ ،لە‌پڕۆسە‌ی دە‌نگدان وهە‌ڵبژاردندا قە‌رە‌بوبکاتە‌وە‌و ،لە‌سیستە‌می دیموکراسیدا حکومە‌ت ودە‌زگا ودامە‌زراوە‌کانی دە‌وڵە‌ت دامە‌زراو و جێگیرو بونیادنراون سیستە‌می بە‌ڕێوە‌چونی دامە‌زراوو سە‌ربە‌خۆی خۆیان هە‌یە‌ ،ئە‌وە‌ حیزب وهێزە‌ سیاسیە‌کانن کە‌ دە‌گۆڕێن ودێن ودە‌ڕۆن ،لە‌کاتێدا گرفتی کوشندە‌ی ووڵاتی ئێمە‌ ،تە‌واو پێچە‌وانە‌ی ئە‌و حاڵە‌تە‌یە‌ ، دە‌زگاکانی حکومە‌ت و ئۆرگانە‌کانی حیزب وهها تێکە‌ڵاوی گیانی یە‌کتری بون کە‌ جیاکردنە‌وە‌و دابڕینیان لە‌یە‌کتری کارێکی زە‌حمە‌ت ودژوارە‌ ،مە‌ترسی ئە‌م تێکە‌ڵاوبونە‌ نە‌ک هە‌ر لە‌ئاستی دامە‌زراوە‌یی ودە‌زگاییدایە‌ بە‌ڵکو مە‌ترسی گە‌ورە‌ لە‌ بە‌رهە‌مهێنانی شێوازێکی بیرکردنە‌وە‌ی کۆمە‌ڵایە‌تیە‌ کە‌ ئە‌م سیستە‌مە‌ بە‌ ڕادە‌یە‌ک لای سروشتی ببێتە‌وە‌ کە‌باوە‌ڕبکات جە‌ستە‌ی دە‌وڵە‌ت مانای جە‌ستە‌ی حیزب ،بە‌ پێچە‌وانە‌شە‌وە‌ ،ئە‌مە‌ش سروشتێکی ترسناکی دە‌وڵە‌ت ودە‌سە‌ڵات وسیستە‌می سیاسی پێکدە‌هێنێت لە‌تە‌واوی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستدا ،ئێمە‌ش پێدە‌چێت درێژکراوە‌ی هە‌مان ئە‌و شێوازە‌ سیاسی مانتالیتایتە‌ دە‌سە‌ڵاتخوازە‌بین کە‌ لە‌ ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستدا مۆدێلی باوە ،بگرە‌ بە‌ وێنە‌یە‌کی شێواوتریش ، ئە‌گە‌ر مە‌ترسیە‌کانی تێکچونی پارسە‌نگی سیاسی وتە‌رازوی هێز هێندە‌ ئە‌گە‌رێکی ئامادە‌بن وبگرە‌ لە‌مساتە‌وە‌ختە‌ دا و لە‌م هە‌فتانە‌ی چڕبونە‌وە‌و قوڵبونە‌وە‌ی کێشە‌کان ،ڕە‌نگە‌ ئە‌وە‌ یە‌کێک بێت لە‌و مە‌ترسی وئە‌گە‌رانە‌ی کە‌ دە‌بێت ڕە‌وشە‌نبیر وسیاسە‌تمە‌داران بە‌شە‌فافی وڕاشکاوانە‌ بیری لێبکە‌نە‌وە‌ ،عە‌قلی سیاسی و کۆمە‌ڵایە‌تی ئێمە‌ خۆی ڕزگارکات لە‌ تە‌قدیسکردنی حیزب و ،بە‌ ئایینکردنی ئایدۆلۆژی وبە‌ پیرۆزڕاگرتنی دروشمە‌کانی ،حیزب ئامڕازێکە‌ وە‌کو هە‌ر ئامڕازێک دە‌شێت بگۆڕێت ،دە‌شێت کۆن بێت و گۆڕانی گە‌ورە‌ی بە‌سە‌ردا بێت ،دە‌شێت پیربێت وبە‌یە‌کجاری لە‌کاربکە‌وێت ،ئە‌وە‌ ئە‌و ڕاستیە‌ ئە‌بستراکتە‌یە‌ کە‌ عە‌قڵی سیاسی ئێمە‌ لە‌ کوردستاندا ناخوازێت دە‌رکی پێبکات یان باوە‌ڕ بێنێت بە‌تایبە‌تی هێزێکی وە‌کو یە‌کێتی کە‌ بهەە‌مو پێوە‌رە‌کان مۆدێلی هێزێکی مۆدێرن بو لە‌ میژوی شۆڕشی هاوچە‌رخی کوردستاندا ،جیاواز لەهە‌موبزوتنە‌وە‌کانی پێش خۆی ،کە‌ هە‌میشە‌ لە‌پاڵ خیتابی ناسیۆنالیستیدا( ئە‌گە‌ر هە‌بوبێت ) خیتابێکی ئایینی بە‌هێز پە‌یوە‌ست بە‌سە‌رکردایە‌تیە‌کی ئایینی وبنە‌ماڵە‌یی ترادیشۆناڵ ئامادە‌بوە ،خیتابی یە‌کێتی وئامڕازە‌کانی وپێکهاتە‌ی ڕێکخراوە‌یی ،لە‌ کۆی گشتیدا ،خیتابی ڕیکخراوێکی چە‌پڕە‌وی ناسیۆنالیستی پێشکە‌وتنخواز بو کە‌ ئامڕازە‌کانی خە‌باتی پارتیزانی شاخ ونهێنی شار بو ،کە‌دە‌سە‌ڵاتی تا ڕادە‌یە‌کی زۆر دە‌سە‌ڵاتێکی کۆمیتە‌یی وهاوبە‌شی ودیموکراسی بو ،ئە‌مانە‌ پێناسە‌ی ڕیکخراوە‌یی ئە‌و هێزە‌بون لە‌ قۆناغی شاخ وپێش دە‌سە‌ڵات وحوکومڕانی ،بە‌ڵام قۆناغێ دە‌سە‌ڵات ،یە‌کێتی زیاتر لە‌ پارتی وهێزە‌کانی دی سیحری دە‌سە‌ڵات وهێز بە‌ناو هە‌ناوی ئایدۆلۆژی وئە‌خلاقی حیزبدا تێپە‌ڕی وکاریگە‌ری خۆی بە‌جێهێشت ،هە‌ڵکە‌وتە‌ی پارتی وە‌کو هێزێکی خێڵکە‌کی کۆنسە‌رڤاتیڤی ،بنە‌ماڵە‌یی ،دە‌ستڕۆیشتو ، هە‌ستکردن بە‌دە‌سە‌ڵات وجە‌بر ودە‌ستڕۆیشتویی وقودرە‌تی گە‌مە‌کردن تاقیکردنە‌وە‌یە‌کی کۆن بو لە‌ دونیای ئە‌واندا ،خە‌یاڵی سیاسی ومێژویی ئە‌وان تە‌واو لە‌ ڕاستیە‌کدا دە‌ژین کە‌ دە‌سە‌ڵاتداری و حاکمیە‌تی ئە‌وان ڕاستیە‌کی ڕەهاو مافێکی میژویی سروشتی ئە‌و بنە‌ماڵە‌ گرنگە‌یە‌ ،کە‌ ئە‌مە‌یە‌ن وادە‌کات سیحری دە‌سە‌ڵات گرتنە‌دە‌ست لای پارتی هێندە‌ تامێکی تایبە‌تی وسە‌رخۆشکە‌ری نە‌بێت وە‌کو لای یە‌کێتی ،لای پارتی گرتنە‌دە‌سە‌ڵات تە‌نها بە‌رجە‌ستە‌کردن و هە‌موارکردنی ئە‌ودە‌سە‌لاتە‌ میژویی وسیاسی وئایینیە‌ دە‌گە‌یە‌نێت کە‌ لە‌ بنە‌ڕە‌تدا ئە‌مان خۆیان خاوە‌نین ،لە‌ کاتێکدا لای یە‌کێتی کە‌ زۆربە‌ی سە‌رکردایە‌تیان لە‌ درێژکراوە‌ی جیاواز و چین و توێژی کۆمە‌ڵایە‌تی جیاواز پێکهاتون ،گرتنی دە‌سە‌ڵات مانای هاتنە‌دی خە‌ونێکی گە‌ورە‌ ،کە‌ ڕە‌نگە‌ دە‌توانین بڵێین مە‌حاڵیش ،هە‌ربۆیە‌ سیحری دە‌سە‌ڵات لای پارتی و یە‌کێتی دو ئاست و دە‌ربڕین ودوجێکە‌وتە‌ی تە‌واو جیاوازیان هە‌بو ،دە‌سە‌ڵات پارتی بە‌هێزتر کرد سیستە‌می سە‌نترالیزە‌کردنی بنە‌ماڵە‌ی جێگیرترکرد ،کە‌ مانای جێگیرکردنی ڕیکخراوە‌یی ئە‌وهێزە‌ ،ڕێکە‌وتی پێگە‌یینی نە‌وە‌یە‌کی نوێ لە‌ناو بنە‌ماڵە‌ ودە‌رە‌وە‌ی بنە‌ماڵە‌ و وە‌رگرتنی پۆستی سە‌رۆکی هە‌رێم کە‌یە‌کە‌مجارە‌ لە‌ میژودا کورد هە‌رێمێکی سە‌ربە‌خۆی ئاوای لە‌بندە‌ست بێت سە‌رۆکی خۆی هە‌بێت ،هە‌مانکات سە‌رۆکی حکومە‌ت بۆ دوە‌مین خول هە‌رکە‌وتە‌وە‌دە‌ستی پارتی ،( ئا لێرە‌وە‌ زە‌نگی هاتنە‌خوارە‌وە‌ی یە‌کێتی لێیدا ،کە‌ قوڵبونە‌وە‌ی ڕاکێشڕاکێشی ململانێکان نە‌یانهێشت کە‌سێک کاندید بکات ) ،بە‌قە‌دە‌ر ئە‌وە‌ی قۆناغی دە‌سە‌ڵات پارتی بە‌هێزکرد ،هێندە‌ یە‌کێتی توشی قە‌یران و پە‌رشوبڵاوی ودورکە‌وتنە‌وە‌ لە‌و بەهاو ئامانجە‌ ڕیکخراوە‌یی وئایدۆلۆژی وئە‌خلاقیانە‌ی کە‌ ڕۆژگارانێک شوناسی گروپی خە‌ڵکی ڕە‌وشە‌نبیر و خوێندە‌واریان پێدە‌دات ،لە‌کاتێکدا تۆپە‌ڵ لە‌شکری نوسە‌ر وخوێندە‌وار وڕۆژنامە‌نوس وهونە‌رمە‌ندا بە‌ چە‌پ وشیوعیە‌کانیشە‌و دە‌ڕژێنە‌ ژێر دە‌سە‌ڵاتی نرێکخراوە‌یی پارتی ،یە‌کێتی لە‌ قۆناغی دە‌سە‌ڵات وسیحری دە‌سە‌ڵات ودە‌ستگیرکردنی لە‌ توانای دارایی ،گاپێکی گە‌ورە‌ کە‌وتە‌ نێوان پرە‌نسیبە‌ ئایدۆلۆژی و ئە‌خلاقیە‌کانی خۆی و جە‌ماوە‌ری ڕاستە‌قینە‌ی خۆی ، بە‌شداری شە‌ڕی ناوخۆ و زیندوکردنە‌وە‌ی گیانی خێڵە‌کی وسیخناخکردنی ڕیزە‌کانی یە‌کێتی بە‌ هە‌زاران فایلدار وجاش وکە‌سانی هە‌لپە‌رست ،دڵشکان وبێمنە‌تبون لە‌ دە‌یان کادری دڵسۆز ودە‌ستپاک ونیشتمانپە‌روە‌ر ،لە‌وهە‌ڵە‌ گە‌ورانە‌ بو کە‌ یە‌کێتی لە‌ناوە‌وە‌ داخوران ،لە‌دواجاردا هە‌لپەهە‌ڵپی دە‌ستخستنی پارە‌و دە‌ستبە‌سە‌راگرتنی زە‌وی وزارو داهات و پارە‌ی وولات بە‌و شێوە‌ چاوچنۆکی و بێشە رم وشکۆیە‌ی‌ زۆرێک لە‌سە‌رکردە‌ دە‌سڕۆیشتوە‌کانی ناو یە‌کێتی کردیان ودە‌یکە‌ن ،بە‌ بێ هە‌بونی شە‌فافیە‌تی دارایی نە‌ لە‌ناو ڕێکخراوە‌کە‌ ،نە‌لە‌ناو دە‌زگاکانی دە‌وڵە‌تدا کە‌ ئە‌و ڕێکخراوە‌ نیوە‌ی ئە‌ودە‌زگایانە‌ پێکدە‌هێنێت ،بە‌لکوهە‌ڵپەهە‌ڵپی کۆکردنە‌وە‌ی سە‌رمایە‌و دە‌ستبە‌سە‌راگرتنی زە‌وی وزاروچاوپۆشین لە‌ گە‌ندە‌ڵیی ،ئە‌مانە‌ ئە‌ونە‌خۆشیانە‌ بون کە‌ سیحری دە‌سە‌ڵات وهێز یە‌کێتی توشی هات ،ئە‌گە‌ر سە‌رکردایە‌تی وچە‌ندان فیگە‌ری دیش لە‌نو ئە‌وهێزە‌دا سە‌رقاڵی ئە‌و گە‌مە‌یە‌ بن ،لە‌بە‌رئە‌وە‌ی یە‌کێتی ،هێزێک بو لە‌سە‌ر نە‌فیکردنە‌وە‌ هێزێکی کۆنتر خۆی بیناکرد،دە‌بێت باوە‌ڕ بێنێت کە‌ هە‌میشە‌ مێژو لە‌ گۆڕاندایە‌ ،دە‌بێت قە‌بوڵی ئە‌وە‌بکات کە‌ نە‌وە‌ی نوێ دە‌بێت پێبگات ودە‌نگیش هە‌ڵبڕێت لە‌وهە‌مو هە‌ڵە‌و کە‌موکورتی مە‌ینە‌تی وتاوانە‌ سیاسی ومیژویی وئیداری وئینسانیانە‌ی دە‌سە‌ڵاتی یە‌کێتی وپارتی ئە‌نجامیان داوە‌ .


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008