کوا دیالۆگی
نێو خێزان و کۆمەڵگاکەمان ؟
حهمهی ئهحمهد ڕهسوڵ
ئێمە لە کۆمەڵگایەکدا ژیان بەسەر دەبەین کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە و لەم
دەڤەرەشدا کۆمەڵگاکان لەژێر سایەی رەحمەتی دوو هێزدان ، کەلتوورو ئایین ،
هەردووکیشیان بە دژواری وەرچەرخان وگۆڕانکارییان تیادا دەکرێت ، تاکەکانی
کۆمەڵگا لەگەلێدا رادێین و دەقی پێوەدەگرن ، بۆ وێنە دابونەریت و بەهاو نۆرمی
کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەرژەوەندی خێڵ و هۆزدا یەکانگیر دەبنەوە ، گوتاری ئاینیش
پیاوان سەردەست و زاڵ دەکات ، لەکۆمەڵگایەکیشدا کە هێزو دەسەڵات کەوتە دەست
تاقە یەک رەگەزەوە، ئیدی قفڵ لە زۆربەی مەسەلە و بابەت و کێشەکانی ژیان دەدرێت
و کلیلەکەشی دەچێتە گیرفانی پیاوەوە .!
عەقڵییەتی باوی نێوکۆمەڵگای داخراویش ، نایەکسانی و جیاوازی جێندەری / رەگەزیی
لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێرومێدا فەراهەمدەکات ، ئەم نایەکسانییەش لە واقعیدا
بە تەواوەتی رەنگدەداتەوە ودەسەڵات دەداتە دەست پیاو ، نادادپەروەری لە
دابەشکردنی ماف و ئەرکدا دەخەمڵێنێ ، ماف دەداتە پیاو ، بەڵام ژن و منداڵ
مافیان لێزەوتدەکات و ئەرکی زۆریان بەسەردا دەسەپێنی .!
هەروەها کە دەسەڵات و هێزی تێرئاسای و رەوابوو ، شەرعییەتی لێدان و
هەرٍەشەلێکردنیش لەنێو خێزان و کۆمەڵگادا وەردەگرێت ، کەدواجار توندوتیژی
بەرهەمدێنی ، ئەوەش سیستمی سەنتراڵیزەکردنی ستەم و زۆڵم و چەوساندنەوە دەسەپێنێ
.. کاروکاردانەوەی ئەم عەقڵییەتە لەکۆمەڵگادا نایەکسانی و نادادوەری و ناتەبایی
دەستەبەردەکات کە هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ سازدانی گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان
هەردوو ڕەگەزی نێرومێدا ، لە نێوان گەورە و بچوکدا ، لە نێوان پیرو گەنجدا ، لە
نێوان مامۆست و خوێندکاردا ، لە نێوان بەڕێوەبەرو فەرمانبەردا ، لە نێوان
دەسەڵات و هاوڵاتیدا .. کە زەمینەش خۆش نەبوو ، تاکەکان لە نێوان یەکدیدا لە
شوێن وکاتە جیاوازو لە کایە جووداکانی کۆمەڵگادا دیالۆگ سازبکەن و گوێ لە
قسەکەر بگرن وبواربە یەکتر بدەن هێمنانە گفتوگۆ بکەن ، ئە کۆمەڵگایە دوور دەبێت
لە مەدەنییەت و پرەنسیپی گرنگی دیموکراسی تیادا نابێت و هەرگیز بەرەوگۆڕان و
پێشکەوتن هەنگاونانێت ، جیاوزای قبوڵناکەن و ناتوانن فەرهەنگی ئاشتی ولێکبووردن
زاڵ بکەن بۆوەی پێکەوە ئاشتییانەو برایانە بژین و هەست بەماناکانی ئاسوودەیی
بکەن !! عەقڵییەتی باوی نێو کۆمەڵگاکەمان لەسەر دووکۆڵەکە وەستاوە ، کە بریتین
لە کەلتوورێکی سوونەتی داخراو و گوتاری ئاینیی ، ئەم دووانەش پێکەوە هەموو
شتێکیان بڕاندۆتەوە وبڕاوەتەوە ، تاکی کورد دەبێت موسەییەر بێت نەک موخەیەر ،
تاکی کوردیان بێهێز و بێئیرادە و نەزۆک کردووە ، سەنتەری بڕیار بەدەست خێڵ و
هۆزو حیزب و کوتاری ئاینییەوەیە ، ئەمان ڕێگانادەن زەمینە بسازێت بۆ دیالۆگ و
گفتوگۆی نێوان نێرومێ ، گەورە و بچووک ، ئاغ و مسکێن و ...تاد چونکە دیالۆک
مۆدێلێکی گەورەیەو روژئاواییەوە سیستم وحوکمی عەلمانییەت پێڕەوی دەکات .. ئیدی
لای ئێمە بووە تەکفر و سەرچڵی و یاخیبوون ..! کۆمەڵگا داخراوەکەمان ، نایەکسانی
و جیاوازی ونادادپەروەری دروست کردووە ، هاوکێشەیەکی هاوسەنگی پێک نەهێناوە لە
نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا کەدووبونەوەرو دووکەسی تەواو کەری یەکتربن .. دوو
هاوڵاتی یەکسان بن بەرامبەر بەیاساو لەدادگادا حسێبی یەک مرۆڤیان بۆبکەن ..
کۆمەڵگاکەمان تاکی کورد بەشێوازێکی غەریزی و نامەعریفی دەخوڵقێنێ ، بەومانایەی
کە کەمتر ڕەگەزو کەرەستەکانی شارستاینی ومەدەنییەتی تیادابێت ، پەروەردەی
خێزانیشمان پەروەردەیەکی مەدەنی ـ میتۆدی نییە تابتوانێت کەشوهەوای شەفاق و
دیموکراسی و مەدەنی لە نێو تاکەکانیدا بەرکەماڵ بکات ، ئەودوو چەمکەش دەتوانن
تاک وتاکگەرایی دروست بکەن ، کە دیارە ماف و ڕێزی مرۆڤ لە نێو کۆمەڵی مەدەنی و
دیمۆکراسی ئازاددا پارێزراوە و پەرە پێدراوە .!
دیالۆگ لە کۆمەڵگایەکدا دەچەسپێ ، کە دیاردەی توندوتێژی لەنیۆ کارو کرددەوەو
رەفتاری مرۆڤەکانیدا قێزەون و ناشرین وبێزراو ودانسقە بێت ، کە جیاوازی ڕەگەزیی
نێوان نێرومێ بەپێى یاساو دەستوور بنەبڕ کرابێت ، کە عەقڵییەتێک سالارو زاڵ بێت
بتوانێت ڕێز لە مرۆڤ بگرێت بە هەموو جیاوازییە ڕەگەزی وئەتنی وکۆمەڵایەتی و
ئابووری و فیکرییەکانییەوە .. کە بتوانێت لە جێی هەڕەشە و لێًدوان وسووکایەتی
پێکردنی مرۆڤدا ، خۆشەویستی و رێزی مرۆڤ لەبرای مرۆڤی خۆی دابنێ .. کاتیک
دیالۆگ سەروەر وسالار دەبێت کە هێزو توانای خێڵ و هۆزو حیزب و گوتاری ئاینی
پەرگیر ئاینی سیاسی توندڕەو سست و لاواز بکرێت و سەروەری بدرێتەوە بە یاساو
دەستورێکی مەدەنی عەلمانی ! دیالۆگی نێوان ژن وپیاوێک ، باوک وکورێک ، پۆلیس
وهاووڵاتییەک ، پێست ڕەش وسوورفلێک ، کاتێک بەرکەماڵ و ودەستەبەر دەبێت کەبە
یەکسانی کچ و کوڕێک لەنێو خێزانێکدا پەروەدەکران ، کە جیاوزای لە نێوان مرۆڤێکی
ساغ و کەمئەندامێک قەلاچۆکرا ، کە منداڵێک ئاوەلناوو سیفەتی زیرەکترمان لە
منداڵێکی دیکەی هاورٍِێی خۆی پێنەبەخشی ، کاتێک جیاوزای و رەگەز پەرستیمان
دروست نەکرد لەنێوان موسڵمان و کریستیان و یەزیدی و کاکەییەکدا ، ئەودەمە
دیالۆگ رۆڵی خۆی دەبینێ کە توانیمان کەلتووری تۆڵەسەندنەوە و کوشتن و بڕٍین
لەنێو خۆماندا نەیەڵین ، ئەو دەمەی کەشوهەوای ئاشتییانەمان بۆ لێکبووردن و
پێکەوە ژیانی جیاوازەکان و تەبایی وبرایەتی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی
ڕەخساند ..! دیالۆگ لەکۆمەڵکایەکدا لەدایک دەبێت کەڕێژەی هەژاری و نەخوێندەواى
((نەگەیشتە پلەیەکی مەترسیدار بە کاریگەری دزی و گەندەلێ و دابەشنەکردنی سامانی
نەتەوەیی ومافی هاووڵاتی بەشێوەیەکی عادیلانە و پێ بەپێ یاساو دەستوور و
پەرلەمان !!)) کاتێک دیالۆگ دەبێتە بەشێک لە ژیانمان کەڕاستەوخۆ لەسەر شەقام و
گۆڕەپان و سکرینی تەلەفزیۆنەکانمان سەرۆک و بەرپرسەکانمان دیالۆگیان لەگەڵ
هەژارترین و بچووکترین هاوڵاتیی نیشتمان و زێدەکەی خۆیاندا سازکرد ئامادەبوون
گوێ بۆ سکاڵاو پڕۆژەو بیروبۆچوونی هاونیشتمانی و میللەتەکەی خۆیان ڕابدێرن ،
ئەگینا هەرگیز دیالۆگ نابێتە میوانی خێزان و کۆمەڵگاکەمان !!
heme a.rasoel 961@yahoo .com
|