شەری
تیرۆرکردنى یاسا
لە کاتێکدا خەریکى نوسینى ووتارێک بووم لەسەر کەرکوک بەناوى " کەرکوک پێویستى
بەپلانە نەک پیلان " زەنگى تەلەفۆنەکەم لێیدا ، هاوڕێیەکم پێى ڕاگەیاندم کە "
شوان داودى " سەرنوسەرى ڕۆژنامەى هەواڵ زیندانى کرا . هەرچەندە لەم وڵاتە
بەردەوام زەنگى تەلەفۆنەکان مرۆ دەتاسێنآ بە هەواڵى دڵتەزێن ئەها فلانە
ڕۆژنامەنووس تیرۆرکرا . هەموو ئەو کارە دزێوانەش بۆ بێدەنگکردنى ڕاستى ئەنجام
دەدرێت .
لەم وڵاتە سەیرو سەمەرەى من زۆر لە کێشەکان لە دەرەوەى دادگا چارەسەر دەکرێت
ئەمەش بەردەوام جێگا ڕەخنەى ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانە کەنابێت بەهیچ شێوەیەک
لەدەرەوەى دادگاکان ، خەلکێک خۆى بەدادوەر بزانێت و سزا بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت
. هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە کە یاسا سەروەر بێت بەڵام کاتێک لە خودى دادگادا
یاسا پێشێل و هەتکبکرێت ئەوا کارەکە بەتەواوى پێچەوانە دەبێتەوە .
بۆیە ئەوەى لەدادگاکردنى " شوان داودى " ڕوویدا دەتوانین ناوى بنێین تیرۆرکردنى
یاسا چونکە ئەوەى ڕوویدا لە نێو دادگا بوو نەک لەئەنگوستە چاو و پشتى پەردە و
پەناو پەسیوەکان بەڵکو لە سێبەرى یاسادا ، یاسا تیرۆر کرا.لێرە قسەم لەسەر ئەوە
نییە حوکمى جەنابى لەکێشەکەدا یاساییە یاخود نا ، بەڵام ئەوەى دڵنیام لێى بەپێى
یاسا ڕۆژنامەگەرى پەرلەمانى کوردستان نابێت ڕۆژنامەنووس زیندانى بکرێت لەسەر
بیروڕا. بۆیە ئەم زیندانى کردنە گومانى تێدا نییە یاسایى نییە ، ئەگەر وانییە
یاسایەک هێشتا چلەى نەچوە " یاساى تایبەت بەکارى ڕۆژنامەگەرى !!!!!!!!!!" لە
هاتنە دونیاى بۆ دیاریکردنى سەقفى ئازادیەکانى بیروڕا لە هەرێمى کوردستان ، چۆن
ئاوا بە ئاسانى لەلایەن ئەوانەى بەناو داواکارى سەربەخۆى"" دادگا، دادوەرى ،
سەروەرى یاسان "" ؟؟؟؟؟؟؟؟ یاسا دەکوژن . لەمەشدا بۆم دەرکەوت پیلان نەک
بەتەنها لەسەر کەرکوک هەیە لەلایەن ناحەزانمان ، بەڵکو لەنێو ماڵى کوردیش لە
جیاتى پلان بۆ بنبڕکردنى گەندەڵى و شتى تر ، پییلان وجودى هەیە بۆ کپکردنى
دەنگى ئازاد لە دەڤەرەکەم ...........
ئیمزا
سەباح تاهیر
|