لەسەردانی وەفدەکەیUNدا بۆ خورماتو
جەماڵ نازم ئاغا دژی کورد قسەی کرد
لە سەردانێکی تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ قەزای خوورماتوو ، گروپی
تورکمانی داوای جێبەجێنەکردنی ماددەی 140 و بە پارێزگاکردنی قەزاکەیان کرد و
لەناو کەسایەتیە کوردەکانیشدا ، جەمال نازم ئاغا دژی ئیدارەی کوردی قەزاکە و
کورد بەگشتی رای خۆی بۆ تیمەکە دەربڕی ، ئەنجومەنی ناحیەی سەلمان بەگیش کە
عەرەبەکان تیایدا باڵادەستن داوای گەڕانەوەی قەزاکەیان کرد بۆ سەر کەرکوک ،
بەڵام ناحیەی ئامرلی کە تورکمانەکان تیایدا باڵادەستن ، هەمان بۆچوون و
داواکاری گروپی تورکمانی قەزاکەیان هەبوو سەبارەت بە مەسەلەکان .
رۆژی سێشەمەی رابردوو رێکەوتی 4 / 11 / 2008 تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە
پێهاتبوون لە (پیتەر - بەرپرسی تیم)، محەمەد غەنام بەرەگەز میسری – راوێژکاری
یاسایی تیم ، خاتوو نونو – راوێژگاری سیاسی ) سەردانی قەزای خورماتوویان کرد و
سەرەتا چاویان کەوت بە ئەنجومەن و ئیدارەی قەزاکە تیایدا ژمارەیەک دیکۆمێنت و
بەڵگەنامەی سەلماندنی کوردستانیەتی خورماتوو و بریاری دابڕانی لە کەرکوک
لە ساڵی 1976 و بڕیاری بەعس بەدابڕانی ناحیەکانی قادرکەرەم و نەوچول لە
خورماتوو ، پێشکەش بە تیمەکە کران . پاشان تیمەکە لەگەڵ گروپی تورکمانیدا
کۆبووەو تیایدا ئەو گروپە هەندێ بەڵگەو دیکۆمێنتیان پێشکەش بەتیمەکە کرد
سەبارەت بە زیادەڕۆیى کورد لە قەزاکە و راپۆرتێکیشیان خستەبەردەم تیمەکەی
نەتەوەیەکرگتووەکان گە گرنگترین خاڵەکانی پێکهاتبوون لە : ....
بۆ لاپەڕە (2)
|