عیرفـان کـەرکـوکـلی پێیـخۆشـە بە ســەدام بیشـوبهێنن


دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بریندارکردنی هاوڵاتیەک لەلایەن کوڕە بەندکراوەکەی عیرفان کەرکوکلی و پاسەوانەکانیەوە ، پارتی گەلی تورکمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە زۆربەی هەرە زۆری تەرخان کردبوو بۆ (مێژووی پڕشنگداری حیزبەکە)و سکرتێرە گشتیەکەی ، هێرشێکی نارەوایشی کردۆتە سەر هەواڵ بەهۆی ئەوەی چاوپۆشی لە رووداوەکە نەکردووە ، هەروەها لە لێدوانێکیدا بۆ ئاوێنە عیرفان کەرکوکلی دەڵێت "بەداخەوە ئەو پرۆپاگەندانەی لە هەندێ رۆژنامەی کوردیەوە بۆ من دەکرێت و کوڕەکەم بە عودەی و خۆم بەسەدام دەشوبهێنن " ئەمە لە کاتێکدا هیچ دەزگایەکی راگەیاندن باسیان لەخودی کەرکوکلی نەکردووەو تەنها دەربارەی ئەو رووداوانەش قسەکراوە کە کوڕەکەی هۆکاری دروستبوونیانە .
هەرچەندە هەواڵً بەهیچ جۆرێک باسی لە پارتی گەلی تورکمان و سکرتێرە گشتیەکەی نەکردووە ، بەڵکو هەواڵی ئەو رووداوانەی بڵاوکردۆتەوە کە محەمەد عیرفان کەرکوکلی ئەنجامیداون ، بەڵام لەبری خودی کەسی پەیوەندیدار ، پارتی گەلی تورکمان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە ، کە لەسێ بەشیدا باس لە سەروەریەکان و مێژووی ئەو حیزبە و سکرتێرە گشتیەکەی دەکات و لە بەشەکەی تریشیدا هێرشێکی ناڕەوای گرتۆتەخۆ لە (هەواڵ) و سەرنووسەرەکەی .

بۆ لاپەڕە (2)
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008