رۆژنامەنووسە بوێرەکانی کوردستان
یەکگرن!
فەرمان هیدایەت
ئەوەی دەسەڵاتی کوردی لە جیهانی دەرەوە و ناوەوە شەرمەزارکردووە ، کوشتن و
بزرکردن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسی خامەبەدەستە بوێرەکانی کوردستانە ، دکتۆر
(عەبدولستار)یان کوشت لەسەر گێڕانەوەی هەندێک لە راستیە تاڵەکانی بزوتنەوەی
چەکداری کورد ، هێرشی نارنجۆکی کرایە سەر (زرار سلێمان بەگ ) بەهۆی
بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی و وتنی هەندێک لە راستیەکان لە گۆڤاری لڤین ،
تێهەڵدانی (نەبەز گۆران) کوشتنی (سۆران مامە حەمە) هەوڵدانێکی نەزۆک بۆ کوشتنی
سەرنووسەری بەناوبانگترین گۆڤاری سیاسی لە کوردستان کە ئەویش ئاشکرابوونی ،
پلانی تیرۆرکردنی (ئەحمەد میرە)ی سەرنووسەری گۆڤاری لڤینە ، هەروەها
قەدەغەکردنی خوێندنەوەیی هەندێک لە هەفتەنامە بەرهەڵستکارەکانی کوردستان ، لە
ئەندامەکانیان لەلایەن هەندێک حیزبی دەستڕۆوە ، هەروەها لێدان و تێهەڵدان
چەندان نووسەرو رۆژنامەنووسی تر کە من ناتوانم بەجارێ ناوی هەمووان بێنم ، خۆشم
چەندین کەڕەت رووبەرووی هەڕەشە بوومەتەوە ، دواجاریش دەستگیرکردنی سەرنووسەری
هەفتەنامەی (هەواڵ) کە لە پرۆژە یاسایی رۆژنامەگەری بڕیاردراوی پەرلەمانی
کوردستان ، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان یاساغە ، کەچی زۆر بەئاسانی
رۆژنامەنووسێک دەخرێتە زیندانەوە ، گرتنی رۆژنامەنووسان بەبێ بوونی بەندێکی
نوێی یاسایی نایاساییە ، لە پای زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان بەهەڵە ،
قەرەبووکردنەوەی کاک شوان و ئەو رۆژنامەنووسانەی کە وەکو کاک (شوان)یان لێ
بەسەر دێ یان لێ بەسەرهاتووە هەر ئەوەیە ، کە دەبێت لایەنی بەرپرسی لەم جۆرە
کارانە دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان رابگەێنن ، با رۆژنامەنووسە بوێرەکان یان
گۆڕ بۆخۆیان هەڵکەنن یان یەکبگرن .
|