سەبارەت بە سزادانى سەرنووسەری
هەواڵ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی
حوکمەکەی دادگای کەتنی سلێمانی بە نادروست و پێچەوانەى یاسا لە قەلەَمداو
رەتیکردەوە
دوای ئەوەی دادگای کەتنی سلێمانی لە 4/ 11/ 2008 بڕیاری مانگێک زیندانیکردن و
غەرامەکردنی 300 هەزار دیناری سەپاند بەسەر (شوان داودی) سەرنووسەری(هەواڵ) .دوابەدوای
حوکمەکە شوان داودی لەرێگەی پارێزەرەکەیەوە تانەی لەبڕیارەکەد و داوای
تەمییزکردنەوەی پێشکەش بەدادگاکرد .
لەتەمییزکردنەوەکەیدا دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی رۆژی چوارشەمەی رابردوو
رێکەوتی 12/ 11/ 2008 بەسەرۆکایەتی قازی (ئەکرەم فەرەج ئەمین) و ئەندامێتی
هەردوو قازی جێگرانی سەرۆک (عەبدولرەزاق ئەحمەد عەبدوڵڵ و حەمزە ئیسماعیل خدر)
ئەو حوکمەیان بە نادروست و دژ بەیاسا دانا .
دادگای تەمییزیەکە دوای وردبوونەوەو تاوتوێ کردنی دۆسیەکەی شوان داودی گەیشتنە
ئەو بڕیارەی هەردوو تانە تەمییزیەکە لەماوەی یاساییدا پێشکەش کراون بۆیە قبوڵ
دەکرێن ... دوای پێداچوونەوەی بڕیارە تەمییزکراوەکەش دەرکەوت نادروست و هاودژ
بە یاسایە ، چونکە بەدەرچوونی یاسای کاری رۆژنامەوانی لە کوردستان ژمارە 35
لەساڵی 2007 و کار پێکراو لە 20/ 10/ 2008 ەوە ، بۆیە دادگا کاری ئەنجامدراوی
دراوەپاڵی تۆمەتبار بەپێی ئەم یاسایە دەبێت و ، نابێت بڕگەکانی یاسای (سزاکان)ی
تیادا جێبەجێبکرێن ، لەبەر ئەوە سەرجەم بڕیارەکانی (دەعوى)کە هەڵدەوەشێتەوەو
دۆسێی قەزیەکەش دەگەرێندرێتەوە بۆ دادگاکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی
دادگاییکردنێکی نوێی لەبەر رۆشنایی ئەوەی لەسەرەوە شی کراوەتەوەو ئەم بڕیارەش
بە رێککەوتن لە 12/ 11/ 2008 دەرچووە .
دەقی بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی :
القرار / لدى التدقیق والمداولە ... وجد بان الطعنین التمییزین مقدما ضمن المدە
القانونیە علیه قرر قبوله شکلاً ...ولدى العطف النظر على قرار الممیز وجد انه
غیر صحیح ومخالف للقانون ذلک لانه بصدور قانون العمل الصحفی فی کوردستان المرقم
(35)لسنە 2007 والنافذ فی 20/ 10/ 2008 فان الفعل المرتکب المسند الى المتهم
تکون محکوما باحکام هذا القانون ولامجال للتطبیق احکام قانون العقوبات علیه قرر
نقض کافە القرارات فی الدعوى واعادە القضیە الى محکمتها لاجر و محاکمە مجددا
على ضو و ماهو مشروح اعلاه وصدر القرار بالاتفاق فی 12/ 11/ 2008 .
رۆژی پێنجشەممە 13/ 11/ 2008 بەڕێز عەدنانی حمەی مینا وەزیری کارو کاروباری
کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی چاکسازی سلێمانی (سجنی
موعسکەر سەلام) سەردانی شوان داودی کرد و نیگەرانی خۆی لەبڕیارەکەی دادگای
کەتنی سلێمانی دەربڕی و هەماهەنگی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ
رۆژنامەگەری ئازاد لەپێناو چاکسازیدا دەربڕی ، هەروەها سەرنووسەری هەواڵ سوپاس
و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکەی بەرێزیان و ئەو هاوکاری و کارئاسانیەی فەرمانگەی
چاکسازی سلێمانی پێڕاگەیاند کە لە کاتی بەسەربردنی رۆژانی زیندانیکردنیدا رێزو
حورمەتی زۆریان لێگرتووە .
|