سوپاس پێزانین
سوپاس و پێزانینی خۆم بەهەریەک لە رێکخراوەکانی ( مرێد حریات الێحفیە)،
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان (IFJ) ،(CPJ)، رۆژنامەنووسانی بێ سنوور ،
ئەمنستی و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ناوەندى چاک ، کۆمەڵەی روناکبیری
کۆمەڵایەتی کەرکوک و رۆژنامەکانی کوردستانی نوێ ، رۆژنامە ، هاوڵاتی ، ئاوێنە ،
ئاسۆ ، کورستان راپۆڕت ، چاودێر، رێبازی ئازادی ، ئاڵای ئازادی ، رۆژنامەنوسانى
شارى هەولێر کە بەیاننامەیەکى نارەزاییان دەرکردبوو ، هەروەها کەناڵەکانی حرە
العراق ، العالم ، شرقیە ، فرات ، گەلی کوردستان ، الفیحا ، سومەریە و بنکەی
پۆلیسی قەز و فەرمانگەی گرتن و گواستنەوە و فەرمانگەی چاکسازی گەوران لەسلێمانی
و سەرجەم ئەو خوشک و برا بەرێزانە دەکەم کە لەناوەوەو دەرەوەی وڵات سەردانیان
کردوم یان پەیوەندیان پێوە کردم کە بەهاوکاری و پشتیوانی و هەماهەنگی هەموویان
هەستم بەتەنیایی نەکرد ، هیوادارم نموونەیان زۆربێ و دڵنیام بەمجۆرە
هەماهەنگیەی یەکتر دەتوانین گەشبین بین کە چاکسازی و کۆڕانکاریمان پێ دەکرێت .
شوان داودی
|