بە ئیجازەى سەرنوسەرە بەند کراوەکە

کێ پارێزگارى  لە یاسا ئەکات.؟

لە کاتێَکدا ئەم سەروتارە ئەنوسم، شوان داودى سەرنوسەرى هەوالڕ لە زینداندایە، نازانم تا کاتى بڵاوکردنەوەى ئەم ژمارەیەى هەوالڕ ئازاد دەکرێت یان هەر لە بەندیخانە دەمێنێتەوە. چونکە خەڵکانێکى زۆر لەهەوڵى ئەوەدان بڕیارەکەى دادگا هەڵبوەشێننەوە.
بەهەرحالڕ شوان ئازاد بکرێت یان سآ هەفتەى تر بمێنێتەوە وەک دادگا بڕیارى لێداوە، هیچ لەوە ناگۆڕآ کە پێویستە ئەم بڕیارەى دادگا هەموومان بخاتە بەردەم هەڵوێستەیەکى جدییەوە و لە خۆمان بپرسین کآ پارێزگارى لە یاسا دەکات.؟
بەردەوام ئەم قسەیە لە زاکیرەى هەموماندایە، تەنها دەستور و یاسا زامن نین ئەگەر هێزێک نەبآ یاسا بەرقەراربکات. بێگومان چەسپاندنى یاسا پێش هەرشتێکیش پێویستى بە قەزا هەیە بۆ جێبەجێکردنى یاساکان. هەربۆیە بەردەوامیش ئەوانەى خەمى ئایندەى ئەم وڵاتە و سەروەرى یاسایانە داکۆکى لەسەربەخۆى قەزا دەکەین و شەڕمانە لەسەر ئەوەى کەس لەسەروى یاساوە نەبآ و دەس لە دادگاکان وەرنەدرێت.
ئەم بڕیارى دەستگیرکردنەى شوان داودى لە دواى پەسەندکردنى یاساى کارى رۆژنامەگەرى لە پەرلەمانى کوردستان و ئیمزاکردنى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە، دەمانخاتە بەردەم ئەو پرسیارەوە ئایا سەربەخۆبوونى قەزا زامنى چەسپاندنى یاسایە.؟
لەبەرئەوەى هیچ کام لەو هەموو دۆست و برادەرەى دەمانناسى و پەنامان بۆ بردن، هەموویان یەک وەڵامیان هەبوو من دەست ناخەمە ناو کاروبارى دادگاوە.! ئایا دەست نەخستنە ناو دادگاوە ئەوەى دەرخست کە یاسا جێبەجآ دەکرێت و پارێزگارى لەسەروەرى یاسا دەکرێت.؟ یان پێچەوانە کەوتەوە و سەروەرى یاسا پێشێلکرا.؟
یاساى کارى رۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان بە موتڵەقى زیندانیکردنى رۆژنامەنوسى لەسەر کارى رۆژنامەوانى رەتکردۆتەوە و دواى ئەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئیمزاى کرد، هەموو سەرنوسەرەکانى کۆکردەوە و مژدەى ئەوەى داینآ کە ئیتر رۆژنامەنوس ناخرێتە زیندانەوە. کەچى هێشتا مەرەکەبى ئیمزاکەى جەنابى کاک مەسعود وشک نەبوو بوەوە لە سلێمانى بڕیارەکەى کاک مەسعود و یاساى کارى رۆژنامەنوسیان پوچەلڕ کردەوە. هیچ نەبوایا لەبەر ئەوەى لەم کاتەدا سەرۆک لە کوردستان نەبوو، هەق بوو تەنها بۆ حورمەتى کاک مەسعود ئەم کارەتان نەکردایا، تا لێرەو لەوآ خەڵکانێک کە بەدواى بیانوودا دەگەڕێن پێتان نەڵێن ئیمزاى سەرۆک لە سلێمانى کارى پێناکرێت.!
دواى پێشێلکردنى ئاشکراى یاساى کارى رۆژنامەنوسى لە هەرێمى کوردستان، ئەوەى دەمێنێتەوە هەمان ئەو پرسیارەیە، کآ پارێزگارى لە یاسا دەکات.؟

عارف قوربانى
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008