بۆ سەردانەکەی بەغدا
دووبەرەکی دەکەوێتە ناو عەرەبەکانی کەرکوکەوە


ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسی و ئیداری و خێڵەکیە عەرەبیەکانی کەرکوک و فەرماندەی رابوونەکان لەوەفدی عەرەبەکانی کەرکوک پاشەکشە دەکەن کە بەنیازی سەردانیکردنی نوری ئەلمالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوون .
سەبارەت بەهۆکاری پاشەکشەکردنەکە ، سەرچاوەیەک بە(هەواڵ)ی راگەیاند " ئەو دووبەرەکیەی نێوان عەرەبەکان دەگەڕێتەوە بۆ رەخنەگرتنیان لەو لیستەی کە (بورهان مزهر ئەلعاسی) ئەندام ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی 299ی عەرەبەکان ، ئامادەی کردبوو بۆ سەردانیەکە ".
هەروەها سەرکردە عەرەبەکان بورهان عاسی بەوە تۆمەتباردەکەن کە واژۆی نەکردووە لەسەر رێکەوتنی نێوان عەرەبەکان و لیستی برایەتی کەرکوک لە 2/ 12/ 2007 کە تیایدا عەرەبەکان پۆستی جێگری پارێزگایان پێبەخشرا ، ئەمانەو چەندین رەخنەی تر .
سەرچاوەکەی هەواڵ وتیشی ئەوانەی لەوەفدی سەرەیەکان جیابوونەوە پێکهاتبوون لە (حوسین عەلی ساڵح سەرۆکی کوتلەی یەکێتی عەرەبی لەکەرکوک و راکان سەعید جێگری پارێزگای کەرکوک و محەمەد خەلیل ئەندام ئەنجومەنی پارێزگاو حەسن خەڵەف عەلی سەرکردەی رابوون و کامل جبوری و عەلی دەحام ئەندامانی ئەنجومەنی حەویجە ، شێخ محەمەد عەبدولعەزیز سەرۆکی خێڵی بەگاڵە ، ئەحمەد حەمید ئەلعوبەیدی سکرتێری گشتی کوتلەی یەکێتی عەرەبی لە کەرکوک و دکتۆر عەبدولکەریم خەلیفە یاریدەدەری سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک و هادی لعێبی زهێباوی جێگری سەرۆکی یەکێتی عەرەبی لە کەرکوک و چەندین بەرپرس و کەسایەتی تری عەرەب) .
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008