بە بێ بەشداری و ئاگادارکردنەوەی
کورد
یەکەی پلاندانانی کەرکوک دامەزرێندرا
بەبێ راوێژکردن و ئاگادارکردنەوە و بەشداریپێکردنی کوردەکانی شارەکە، لە
بەغداوە یەکەی پلاندانی کەرکوک دامەزرێندراوە کە لەچوار ئەندامی عەرەب و
تورکمانێک پێکهاتووە .
دوای ژمارەیەک دانوستان و لێکۆڵینەوە و کۆبوونەوە نەتەوەکانی شاری کەرکوک
بەشێوەی تەوافوق لەماوەی رابردوودا دەستەی وەبەرهێنانیان پێکهێنا ، سەبارەت بە
یەکەی پلاندانانی پارێزگاکەیش بەحیسابی کوردەکان بێت نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک و
هێشتا دانەمەزرێندراوە ، بەڵام لە کۆنگرەی پلاندانانی عێراق لە بەغدا کە چەند
رۆژێک لەمەوبەر بەسترا ، چەند کەسانێک بەناوی ( یەکەى پلاندانانی کەرکوک)ەوە ،
بەشداریان کردووە ، لەبەدواداچوونێکی هەواڵدا سەبارەت بەمەسەلەکە سەرچاوەیەک
ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو یەکەیە لەچوار ئەندامی عەرەب
و تورکمانێک پێکهاتووە ، سەرچاوەکە ئەوەی بەهەوڵێکی تری حکومەتی مەرکەزی دانا
بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی کورد لەئیدارەی کەرکوکداو وتیشی "ئەو کارە نایاساییە و
دوورە لە بانگەشەکردن بۆ پێڕەوکردنی یاسای تەوافوق و هاوکێشەی نێوان نەتەوەکانی
شارەکە .
|