ژنــە‌کــانـیـش !!

دڵسۆز حه‌مه


هە‌ر چینێک یان توێژ وگروپێکی کۆمەڵایە‌تی کە‌ خاوە‌نی کێشە‌یە‌کی رە‌وا وپرسێکی عادیلانە‌ بێت ، کە‌ پێگە‌یە‌کی بە‌کێشە‌و چەوساوە‌ی هە‌بێت وە‌کو ژنان ،ئە‌وا ڕە‌نگە‌ لە‌ نۆستالیژیای گشتیدا ، لە‌ سە‌رویژدانی ناوە‌وە‌ی ئە‌وانە‌ی کە‌م تا زۆر پشتیوانی کێشە‌کە‌ی دە‌کە‌ن ،وێنە‌ی گشتی ئینسانی ژن ، وێنە‌یە‌کی فریشتە‌یی، وێنە‌یە‌کی سە‌روی بونیادی واقیعی خۆی بێت ، وێنە‌ی قوربانیە‌کی هە‌میشە‌یی ، هە‌روە‌کو ئە‌و وێنە‌ رۆمانسی و فریشتە‌ئامێزە‌ی پێشمە‌رگە‌ ودە‌یان سە‌رکردە‌ی ئە‌وکاتە‌ی پێش راپە‌ڕین کە‌لە‌ ژەنی دە‌ستە‌جە‌معیدا ئە‌و وێنانە‌یان زۆرجاران دە‌گە‌یاندە‌ ئاستی بونیادێکی خە‌یاڵی و ئە‌فساناوی ،ئە‌و وێنانە‌ی کە‌ پێگە‌ی مێژویی پێشمە‌رگە‌ و هە‌بونی لە‌سە‌نگە‌ری میللە‌تێکی زوڵملێکراودا وهە‌ستی گشتی لە‌ هە‌مبە‌ر ئە‌و پرسە‌ نە‌تە‌وە‌ییە‌دا ئە‌و وێنە‌یان دە‌کێشا ودە‌یانگە‌یاندە‌ سنوری خە‌یاڵ و ئە‌فسانە‌ ، رە‌وایە‌تی کێشە‌ی میللە‌تێک بو کە‌ کاراکتە‌ری ناو سە‌نگە‌رە‌کانی دادە‌بڕی لەهەمو گوناهێک ، ئە‌و وێنە‌یە‌ی کە‌ بە‌دیوێکدا تە‌جریدکردنی مرۆڤێکە‌ لە‌ وێنە‌ی ڕاستە‌قینە‌و بونیادی مرۆڤانە‌ی خۆی بەهە‌مو پێهاتە‌ ئاڵۆزە‌کانی خودی مرۆڤە‌وە‌ ، بە‌دیویکی تردا فێڵکردنە‌ لە‌ عە‌قڵ ولێکدانە‌وە‌کانی عە‌قڵ ،کە‌ ئە‌و فێلکردنە‌ وە‌ختێک لە‌گە‌ڵ واقیعدا بە‌ریە‌کدە‌کە‌ون ،هە‌مو ئە‌و وهمانە‌ی کە‌ دیدی خۆمان بۆ مرۆڤێکی کێشابو ،تێکدە‌شکێت ،مرۆڤێک کە‌ زیاتر بە‌ ڕە‌نگی ئازارە‌کان و ئامڕازە‌کانی سۆز وعاتیفە‌ی گشتی بە‌رامبە‌ر مە‌سە‌لە‌یە‌ک وێنە‌کە‌ی کێشاوە‌ نە‌ک بونیادی مرۆڤە‌کە‌ خۆی ،ئە‌مڕۆ لە سە‌رکێشە‌ی ژنان و،کێشانی وێنە‌کان ،هە‌ندێک بە‌ مە‌بە‌ست وهە‌ندێکی تر بە‌ بێمە‌بە‌ست ،ئە‌و میکانیزمە‌ دوبارە‌ دە‌کە‌نە‌وە‌ ،کە‌ هە‌ڵە‌یە‌کی مێژویی وتیۆری وزانستیە‌ ،ئە‌م تێگە‌یشتنە‌ تە‌نانە‌ت خە‌ڵکانێکیشی تێوە‌گلاوە‌ کە‌ لە‌ناو بزوتنە‌وە‌و ڕێکخراوە‌کانی ژناندا کاردە‌کە‌ن ،کە‌ زۆرجار تێکۆشان بۆ یە‌کسانی ودیموکراسی ودە‌سەڵاتی یاسا و ئازادی تاکە‌کان دە‌گۆڕێت بۆ شە‌ڕکردن لە‌سە‌ر چە‌سپاندنی وێنە‌ی ئە‌و قوربانیە‌ی کە‌ باسمان لێوە‌کرد ، وە‌ختێک قسە‌ لە‌سە‌ر سیستە‌مێکی کۆمەڵایە‌تی چە‌وسێنە‌ر دە‌کرێت ،مانای قسە‌کردنە‌ لە‌سە‌ر خە‌ڵکانێک کە‌ هە‌ڵگری مانتالیتایتی چە‌پێنە‌رو هەڵاواردکە‌ر وجیاکار وچە‌وسێنە‌رە‌ ،کە‌ ئە‌و هە‌ڵگرانە‌ دە‌شێت پیاو بن ،دە‌شێت ژنان بن ،لە‌ کۆمە‌ڵگای ئێمە‌دا کە‌ یە‌کێکە‌ لە کۆمە‌ڵگا پیاوانە‌کان ،کۆمە‌ڵگایە‌کی سێکسیستە‌ ،پێگە‌ی پیاوان لە‌سە‌روی پێگە‌ی ژناندان ،ئە‌مە‌ش بە‌تە‌واوی لە‌ژیانی ئابوری وکۆمەڵایە‌تی وفە‌رهە‌نگی وسیاسیدا بە‌ زە‌قی دە‌بینرێت ،بە‌و ڕادە‌یە‌ی کە‌ دە‌سە‌لاتی ئە‌و فە‌رهە‌نگە‌ سێکسیستە‌ - پاتریارکیە‌ دە‌توانێت بە‌پشتیوانی ئایین وپێگە‌ی بەهێزی نە‌ریت وهێزە‌ کۆنسە‌رڤاتیڤە‌کان نە‌ک هە‌ر سفیرێکی کۆنە‌پە‌رستانە‌ لە‌ کۆمە‌ڵگادا فە‌راهە‌م بکات ، بە‌ڵکە‌ دە‌توانێت نیوە‌ی جە‌ستە‌ی کۆمەڵایە‌تی داببڕێ لە‌بە‌شداری کردن ،دە‌توانێت شە‌رعیە‌تی کۆمەڵایە‌تی تا ڕادە‌ی ئە‌وپە‌ڕی بە‌کارهێنانی توندوتیژی بە‌دە‌ستبخات وخوێنی ژنان بە‌ ئاشکرا بڕێژێت وبە‌ردە‌بارانی بکات ،بە‌ڵکو لە‌ناودە‌زگایە‌کی مە‌دە‌نی وە‌کو پارلە‌مانیشدا دە‌توانێت سە‌نگ ودە‌سەڵاتی خۆی نمایش بکات و یاسای وەها کۆنە‌پە‌رستانە‌ فۆرمۆلە‌ بکات ،کە‌ تە‌واو گوزارشت لە‌ دیدی گشتی ئە‌و فە‌رهە‌نگە‌ جیاکارە‌ بکات کە‌ هە‌ڵگریە‌تی ،بەڵام هە‌ڵگرە‌کان کێن ؟ پانتاییە‌کی بە‌رچاوی ژنان لە‌ کۆمە‌ڵگای ئێمە‌دا هە‌ڵگری دیدی سێکسیست وپاتریارکین ، بە‌شێکی زۆر لە‌و پانتاییە‌ ،بە‌رهە‌می دواکە‌وتویی گشتی کۆمە‌ڵگا ونزمی ئاستی هۆشیاری و وقوربانی مێژویی قۆناغێکن ،ئە‌وی دە‌مێنێتە‌وە‌ ژنانێکن کە‌ لە‌و کایە‌ کۆمەڵایە‌تی وڕە‌وشنبیری وسیاسیە‌دا کاران کە‌ لە‌ کۆتاییدا جە‌ستە‌ی بزاوتی کۆمەڵایە‌تی ئێمە‌ پێکدەهێنێت ،ئە‌مڕۆ لە‌ دونیای ڕوناکبیری وسیاسی ودە‌سەڵاتداریدا بە‌دە‌یان فیگە‌ری ژنانە‌ دە‌بینین کە‌ لە‌ پاڵ پرسێکی ئینسانی وگشتگیری کۆمەڵایە‌تی ،وە‌کو پرسی ژناندا ئە‌وانە‌ سە‌رگە‌رمی شە‌ڕی دە‌سکە‌وت و خۆبردنە‌ پێش وبازرگانیکردنن بە‌ چارە‌نوسی کێشە‌یە‌کی مێژویی وە‌کو دیموکراسی وئازادی ژنان ،سفیری نیفاق ومامە‌ڵە‌ی سیاسی وئایدۆلۆژی وحیزبیی وپە‌تای درۆکردن وگە‌ندە‌ڵی لە‌سە‌ر حیسابی چارە‌نوسی پرسە‌ گرنگە‌کان ئە‌مڕۆ لە‌دونیای ڕوناکبیری وسیاسیە‌وە‌ دابە‌زیوە‌تە‌ ناو جە‌رگە‌ی بزوتنە‌وە‌یە‌کی وە‌کو بزوتنە‌وە‌ی ژنان ،‌زۆرن ئە‌و ژنانە‌ی ئە‌مڕۆ ڕوویە‌کی خۆیان خۆ بە‌ عە‌ررابی لیبرالیە‌ت وئازادی ودیموکراسی دە‌زانن ،بەڵام ڕوە‌کە‌ی تریان لە‌ خە‌زنە‌و پولی دە‌سەڵاتە‌ ، ئە‌م داوڵتی ودە‌بڵمۆراڵە‌ دە‌گاتە‌ ڕادە‌یە‌ک پارلە‌مانتارێکی ژن ،کە‌ بە‌ ئاشکرا دە‌نگی بۆیاسای فرە‌ژنی داوە‌ ،لە‌بە‌رئە‌وە‌ی بە‌ شە‌رعی خوای دە‌زانێت ،بەڵام ئامادە‌ نیە‌ خۆی ئە‌و یاسایە‌ی بە‌سە‌ردا هە‌موار بکرێت ،کە‌ خۆی دە‌نگی بۆ داوە‌ !! مانای ئە‌و پارلە‌مانتارە‌ دە‌زانێت ئە‌وە‌ باشە‌رعی خوداش بێت ،بەڵام یاسایە‌کی خراپ وجائیر وچە‌وسێنە‌رە‌ وکە‌رامە‌تی پێی بریندار دە‌بێت ،بۆیە‌ بۆ ژیانی تایبە‌تی خۆی قە‌بوڵی ناکات ، بەڵام بۆ ژنانی تربا جائیر وچە‌وسێنە‌ر وزوڵمیش بێت ،ئە‌م دە‌نگی بۆ داوە‌و خۆی بە‌ بە‌رپرسیار نازانێت ! ئە‌م لێدوانە‌ لە‌ ووڵاتی یاساو دیموکراتدا لێپێچینە‌وە‌ی یاسایی لێدە‌کرێت ، ڕوبە‌ڕوی سزاو لێپرسینە‌وە‌ دە‌کرێتە‌وە‌‌ ‌،چۆن دە‌بێت پارلە‌مانتار،یان هە‌ر فە‌رمانبە‌رێکی دە‌وڵە‌ت هێندە‌ ژنانی کۆمە‌ڵگاکە‌ی خۆی بە‌ سوک و بێڕێز تە‌ماشابکات ،خۆی بە‌ بە‌رپرسیار نە‌زانێت بە‌رامبە‌ریان ، مە‌رج نیە‌ پێگە‌ی ئیداری ووە‌زیفی ژنێک باناو پارلە‌مان و کورسی وە‌زارە‌تیش بێت بە‌ڵگە‌ بێت بۆ هۆشیاری وکاراکتە‌ری ئازادو سە‌ربە‌خۆی ژنێک ،مە‌رج نیە‌ هە‌موژنێکی هۆشیار ژنێکی ڕاستگۆ بێت لە‌گە‌ڵ دروشمە‌کانیدا زۆرن ئە‌و ژنانە‌ی دروشمی حیزبی وئایدۆلۆژی وتە‌نانە‌ت لە‌ ژیانی گشتیدا بە ڕویە‌ک دە‌ژین ،لە‌ژیانی تایبە‌تیدا بە‌ ڕویە‌کی دی ،بە‌لام خاڵی مە‌ترسی لە‌و جێگایە‌دایە‌ کە‌ ژنێک لە‌ دە‌زگایە‌کی گرنگی دە‌وڵە‌تدا دوڕویی وە‌کو میکانیزم پیادە‌بکات ،ڕویە‌کی ئایدۆلۆژی بە‌ فە‌رمایشتە‌ چە‌وسێنە‌رە‌کانیە‌وە‌ ،ڕویە‌کی پاراستنی بە‌رژە‌وە‌نیە‌ تایبە‌تیە‌کانی خۆی ، لە‌گە‌ڵ زۆربونی ژمارە‌ی ڕێکخراوە‌کان وفراونبونی ئاستی ئیشکردنی ئە‌و ڕێکخراوانە‌ و گە‌شە‌کردنی ڕێژە‌یی هۆشیاری بە‌رانبە‌ر دیموکراسی ویە‌کسانی لە‌ کۆمە‌ڵگای ئێمە‌دا ،وە‌کو هە‌ر بزوتنە‌وە‌یە‌کی تری کۆمەڵایە‌تی دە‌شێت کە‌سانێک ،ژنانێک بگلێنە‌ ناو ئە‌و شە‌پۆلانە‌وە‌ ،بە‌تایبە‌تی لە‌سفیری گە‌ندە‌ڵی وقۆرغکردنی حیزب بۆ بزوتنە‌وە‌ کۆمەڵایە‌تیە‌کان ،کە‌ زیاتر شە‌ڕی دە‌سکە‌وت بێت ،زیاتر لە‌ خە‌باتکردن بۆ ئازادی ویە‌کسانی وفە‌راهە‌مکردنی ژیانێکی بە‌کە‌رامە‌ت ، دە‌ستگیرکردن بێت لە‌ دە‌سکە‌وتی شە‌خسی نە‌ک گۆڕینی ژیانی پڕ مە‌ینە‌تی ژنانی ئە‌نفال وهە‌زاران ژنانی بە‌دبە‌ختی دی لە‌و وڵاتە‌ ،ژنانی ئینگلتە‌رە‌ دوای 70ساڵ خە‌بات ئینجا توانیان مافی دە‌نگدان بە‌دە‌ستبێنن ، ژنانی فە‌رە‌نسا بە‌ سە‌دانیان زیندانی کران و چە‌ندیان لە‌ زینداندا لە‌ بە‌ربرسێتی و نە‌خۆشی گیانیان لە‌دە‌ستدا ،شە‌رکردن بۆ ئازادی مانای سە‌نگە‌رگرتن لە‌ پیاوان نیە‌ ،وە‌کو هە‌ندێک دە‌یە‌وێت تە‌فسیری بکات ،سە‌نگە‌رگرتنە‌ لە‌ وژن و پیاوە‌ کۆنە‌پە‌رست و مانتالیتایتە‌ داخراوە‌ی کە‌ هە‌ڵگری فە‌رهە‌نگی جیاکاری و بە‌کە‌متە‌ماشاکردنی ژنانە‌ ،ململانێ کردنە‌ لە‌گە‌ل ئە‌و یاساو شێوازی بیرکردنە‌وە‌یە‌ی کە‌ کۆمە‌ڵگایە‌ک بە‌رهە‌مدێنێت کە‌ ئە‌گە‌ری بە‌ختە‌وە‌ری و ئازادی تێدا نیە‌ ، پێگە‌ی کۆمەڵایە‌تی ژنێک لە‌ناو ژناندا مانای ئە‌وە‌ نیە‌ کە‌ لە‌ناو ئە‌وشە‌پۆلە‌دا بێت کە‌ ڕوی لە‌ پێشە‌وە‌یە‌ ،بە‌ڵکو ڕە‌نگە‌ دە‌ستێک بێت لە‌وانە‌ی ڕێگاکە‌ دە‌گرن ،چونکە‌ بیرکردنە‌وە‌ی ئازاد بە‌رهە‌می هۆشیاریە‌ ،نە‌ک هە‌ڵکە‌وتە‌ی بایۆلۆژی . ‌‌
 


                                                                                                      بگه‌ڕێوه‌ بۆ سه‌ره‌تا

                                                                                      Copyright © 2008