کەڕۆژنامەنووس بەر شەق دەدرێ..!
کار وابڕوات هەڕەشەو بەندکردن و کوشتن و راوەدوونان و بەرائەت پێدان و ئەو مالڕ
ئەو مالڕ پێکردن و شتى تر بەرامبەر بەو رۆژنامەنووسانەى کەنوونێک دەخەنە دەخەنە
پێش ئەلفێک دەبێتە کارێکی رۆتین و ئیدی لەمەودوا نابآ جگە لەرۆژنامەنووسی
دەربار کەس ورتەى لەدەمەوە بێت.
کار وابڕات سەرجەم رۆژنامە حزبی و دەسەڵاتدارەکان هەموویان دەبنە کۆپی یەک و
تەنها چەند قەڵەمێک دەمێننەوەو ناچار دەبن بابەت لەگەلڕ یەکتر ئاڵوگۆڕ بکەن و
ئەمجارە بکەونە بازرگانیکردن بەوشەو عەیامێک لەسەر ئەو بەزمە دەژین.
کار وابڕوات یەک وشەى ناڕەزایی و یەک سکاڵاو یەک داواى خێرو یەک وشەى موعارەزەو
یەک هەواڵی بەناهەق کوشتن و یەک خەبەرى حەزینى ئافرەتێکی فڕێدراوو سوتێنراو
لەرووپەڕی رۆژنامەکان نابینین، یەک هەوالڕ لەسەر گەندەڵی و ناعەدالەتى و
نابەرابەری کێرڤی مووچەو چەند بارەبوونەوەى ئیفادی بەعزآ فەرمانبەر کەوەکو تاپۆ
بۆیان بڕاوەتەوە، ناخوێنینەوە.
کار وابڕوات ئەوەى ئەمڕۆ رۆژنامەنووسەو ماف بەخۆى دەدات لەجیاتى منداڵێکی
گوڵەبەرۆژەفرۆش قسە بکاو لەجیاتى پیرەژنێکی ئەفال بگرى و لەباتى مووچە
لێبڕاوەکان بێتە دەنگ و لەجێی تەلەبە وەرنەگیراوەکان بچێتە بەردەم پەرلەمان و
حکومەت، سبەى رۆژنامە ناکاتە سفرەش نەوەک لەپڕێکا خافڵگیر ب و لەکاتى نانخواردن
چاوی بچێتە سەر ستوونێک کەبەبەژن و باڵاى شا هەڵدەدا..!
رەنگە موجامەلە نەب و لەبەر چاوی هەموومان بآ تەنها لەم دوو سآ ساڵەى رابردوودا
تا ئەمڕۆ زۆرترین رێژەى رۆژنامەنووس لەکوردستان یا تیرۆر کراون یا هەڕەشەى جدی
و ئیهانەى زۆر کراون، موجامەلەش نییە هەر لەو دوو سآ ساڵە زۆرترین وادەو بەڵێن
و بڕیار دراوە سەبارەت بەپاراستنى گیانى رۆژنامەنووسان و هەڵگرتنى هەموو جۆرە
سزایەک لەسەریان، موجامەلەش نییە تا ئێستا هیچ لەو وادەو بڕیارانە جآبەجآ
نەکراون.
سەیرەکە لەدیقەتى جۆرى سزاکە دایە کەچۆن رێک لەگەلڕ شێوە و قەبارەى پێدرێژی
رۆژنامەنووسان سزاکە ئامادەیە، هەیە راستەوخۆ دەبآ تیرۆربکر و موناقەشە
هەڵناگرآ، هى وا هەیە هێشتا نەگەیشتۆتە قۆناقی نەفی کردن، چەند زللەیەک، یا
چەند رۆژو هەفتەیەک بەند دەکر و گیرفانیشی دەدۆشرآ، هی وا هەیە جارآ تەنها
لەقۆناغی ئاگادارکردنەوەدایە، بەمۆبایل یا بەنامەیەکی ژێر دەرگاو بەس..!
گرنگ ئەوەیە سەربارى هەموو ئەو بڕیارانە کەچەند رۆژ جارێک یا لەموناسەبەتاکاندا
بەگوێی رۆژنامەنووسانى دادەدەن و وەک موژدەو مەکرەمەیەک پێیان دەفرۆشن..
لەودیوی ئەو قسانەى سەرەوە، من گەشبینم بەشتێک ئەویش ئەوەیە دیارە شوکر لێرە
خەریکە رۆژنامەنووسی راستەقینەو چاک دروست دەبآ، ئەکادیمی و بآ ئەکادیمی
رۆژنامەنووسی چاک و بوێرمان هەیە، بۆیە دەسەڵات ئەگەر نەگەتیفانەش بآ، حیسابیان
بۆ دەکا، حیسابێک بەشێوەیەک لەترسان هەوڵی قەڵاچۆکردنیان دەدات..!
ئەگەر رۆژنامەنووسی باش لەدایک نەبووایە، بەرپرس نەدەهات و تکاى چاوپێکەوتنى
خۆى نەدەکرد، تکاى ئەوەى نەدەکرد ستوونێکی لەسەر بنووسر و بەشان و شەکەوتى
بەرزیدا هەڵبدرآ..!
ئیمزا
ئئیدریس شەیداهۆ
|